پەرلەمانتارێکی ئێران: ئەو ژنانەی حیجاب ناپۆشن سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
"حسێن جەلالی" نوێنەری شاری رەفسنجان لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئەو ژنانەی پابەندنین بە یاساکانی جلوبەرگی ئیسلامی.
رونیشیکردووەتەوە، بەرێگای جیاواز ھۆشداریدان بەو ژنانەی پابەندنین بە یاساکانی جلوبەرگی ئیسلامییەوە بەردەوامە و بەپێی ئەو رێکارانەی کاری لەسەرکراوە، سەرەتا لە جێگەی ئەوەی پۆلیس لەسەر شەقامەکان رووبەڕووی ژنان ببنەوە، لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیام بۆ ئەو ژنانە دەنێردرێت کە پابەندنین بە یاساکانی جلوبەرگی ئیسلامییەوە، دواتر ئاگادارینامەیان بۆ دەنێردرێت و لە قۆناغی دواتریشدا ھەژمارە بانکییەکەیان رادەگیرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، تا دوو ھەفتەی تر پڕۆژەی باڵاپۆشی و پاکداوێنی جێبەجێ دەکرێت و رێکارە نوێیەکان بڵاودەکرێنەوە.