لە سلێمانی پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وزەی خۆر جێبەجێدەکرێت
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەکە بە توانای ٥٠ کیلۆوات لە سەربانی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەسەر بودجەی داھاتی ٨%ی کارەبا و بە بڕی ٦٢ ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە ھەر کەسێک پرۆژەی سۆلار دابنێت، دەتوانێت تێکەڵ بە کارەبای نیشتمانی بکات و مانگانە لێدەرکردنی بۆ بکات لە سەرفیاتی کارەبا.
وەزارەتی کارەبای ھەرێمیش رایگەیاند، لە ھەولێر وێستگەیەکی ٢٥ مێگاواتی کارەبا کە بە وزەی خۆر بەرھەمدەھێنێت، لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا جێبەجێدەکرێت.