ھەدەپە: ژنێک بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کاندید دەکەین
ئایار
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەت بوو بە پڕۆژە یاسای بودجەی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوە بودجەیەکە کە رەنجی ملیۆنان کەس دەخاتە خزمەتی دەسەڵاتەوە و کێشە و چارەسەری ئەو بودجەیە رەتکردنەوەیە.
بوڵدان راشیگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کە بڕیاروایە ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت، ژنێک کاندیددەکەن، بەڵام ئاماژەی بەھیچ ناوێک نەکرد.
پەروین بوڵدان رەخنەی لە حکومەتی تورکیا و دوو پارتی دەسەڵات گرت و رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەھەپە ماوەیەکی کەمی ماوە و کۆتایی دەسەڵاتیان نزیکبووەتەوە و تورکیایان بەرەو مایەپووچبوون بردووە.