بەھۆی گڕگرتنی بوتڵێکی غاز لە تاسڵوجە ژن و پیاوێک سوتان
ئاکار
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بوتڵەکە لە جۆری (پکنیک) بووە و بەھۆی لێچوونەوە گڕیگرتووە.
وتیشی، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە خێزانەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی ژەمی بەیانی بوون، بوتڵەکە گڕی گڕتووە و ژن و پیاوەکە و بەشێک لە ماڵەکەشیان سووتاوە.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پیاوەکە تەمەنی ٧٠ ساڵە و ١٢%ی جەستەی سووتاوە، ژنەکەش تەمەنی ٦٣ ساڵە و ٤٣%ی جەستەی سووتاوە. وتیشی، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی سلێمانی چارەسەریان بۆ دەکرێت و رەوشی تەندروستی ژنەکە ناجێگیرە.