دوای چەندجارێک رەتکردنەوەی سبەینێ نەوتی سپی لە پێنجوێن دابەشدەکرێت
ئاکار
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، سبەینێ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی نەوتی سپی لە قەزای پێنجوێن و سەرەتا لە گەڕەکی (کانی گوێژ)ەوە بە ڕیزبەندی دەستپێدەکات بۆ گەڕەکەکانی تری ناو پێنجوێن، دواتر بۆ ناحیەکانی گەرمک و ناڵپارێز.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار دەدرێت بە ھاووڵاتیان، بڕی نەوتەکەیش ٢٠٠ لیترە. داواش لە ھاووڵاتیان دەکات تەنھا لە گەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیز بکەن.