بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە فەیسەڵ کەریم خانی برادۆستی. لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی ھەرێم و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا و جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان ھێز و لایەنەکان و کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمی و رۆشنبیرییەکان کرایەوە لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی.

‏‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی برادۆستییەکان کرد لە قۆناغە جیاوازەکانی شۆڕشی گەلی کورد و وتی، یەکێتی ھەوڵ و قوربانیدانیان بەرز دەنرخێنێت و پشتیوانییان لە حزبەکە جێگەی شانازی و پێزانینە.