شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: پێویستە ژنانی پەرلەمانتاری کورد چالاکبن و ھاوتای پیاوانبن
کوردسات نیوز
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بە ئامادەبوونی رابیحە حەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لەگەڵ ژنانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، رۆڵ و کاریگەری ژنان گرنگە لە سەرجەم کایەکان و جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵات و بڕیاردان، بوونی ژمارەیەکی زۆری پەرلەمانتاری ژنیش لە فراکسیۆنە کوردییەکان جێگەی خۆشحاڵییە، داواشیکرد، لە بەرامبەر پرسە نەتەوەییەکان و داواکارییەکانی کورد و ژنانی کورد ھەموویان یەک ھەڵوێست بن.
خانمی یەکەمی عێراق داواشیکرد ژنانی پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چالاک بن و ھاوتای پیاوان بن، ھەموو پشتیوانییەکیشی بۆ دوپاتکردنەوە.