"بەشدار حەسەن" سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان  لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، تیمی پارێزەرانی بادینان لەگەڵ د."مونا یاقۆ" سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ کۆبوونەوە و گفتوگۆ کراوە لەسەر پێشلکارییەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەوەی "شێروان شێروانی" رۆژنامەنووس خرایە زیندانی تاکە کەسی، وەفدێکی باڵای دەستەکە سەردانی چاکسازیان کردووە، ھەروەھا لەسەر پرسی دروستکردنی تۆمەتێک و کەیسێک بۆ رۆژنامەنوس و چالاکوان ئەیاز کەرەم و دورخستنەوەی گوھدار زێباری لە ھۆڵی ھاوڕێکانیتری گفتوگۆیان کردووە.

وتیشی سەرۆکی دەستەکە دوپاتیکردەوە، کە ھاوکاریان دەبێت و بەردەوام دەبن لە بەدواداچون بۆ نەھێشتنی ئەو ھەمو سزاو پێشێلکاریانەی کە روبەروی سزادراوانی بادینان بۆتەوە و دەبێتەوە .

پێشتر "بەشدار حەسەن" رایگەیاندبوو، چوار جارە بە بیانووی جیا گیراوانی بادینان سزا دەدرێن، ھۆکارەکەش تەنھا ئەوەیە داوای گواستنەوەیان کردووە بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی.