بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوەکە، زۆرترین ژمارەی منداڵانی ڕفێندراو لە شاری سنە تۆمارکراوە کە ١٧ حاڵەت بووە. دواتر لە شاری جوانڕۆ ١٥ حاڵەت و لە شاری سەقز ١٤ حاڵەت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆی ئەو ١٣٠ کەسەی کە ناسنامەیان ئاشکرا کراوە، ٢٧ کەسیان کچ و ١٠٣ کەسیشیان کوڕن.

رێکخراوی ھەنگاو دەڵێت، ژمارەیەک لەو منداڵە ڕفێندراوانە پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ و ھەفتەیەک لە ناڕوونیی چارەنووسیان، بە شێوەیەکی نایاسایی بەڵێننامەیان پێ پڕ کراوەتەوە و پاشانیش کۆمەڵێکیان بە بارمتە ئازاد کراون.

بە پێی بەدواداچوونەکانی ھەنگاو، تا ئێستا دۆسیەی کۆمەڵێک لەو منداڵانە بۆ لقەکانی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی نێردراون.