لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی کۆڕبەندەکە، حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری  رایگەیاند، "شوێنەواری شارستانیەتە دێرینەکانمان گەواھی مێژووی دێرین و رەسەنی ئێمە دەدەن کە مافی خۆمانە شانازی پێوە بکەین،  بەتایبەت بە شارستانیەتەکانی مادو ئیلامەوە."

راشیگەیاند، وڵاتی ئێمە بە دۆڵی رافدەین و وڵاتی نێوان ھەردوو رووبارەکە ناودەبرێت، بێشکەو لانکەی شارستانیەتە دێرینەکانە بە تایبەت (سۆمەری، ئاشووری، کلدانی، بابلی ...ھتد) ھاوکات کاریگەری شارستانیتەکانی (ئیلام و ماد)یشی لەسەرە.

وتیشی، "وڵاتی ئێمە بە زێدی داھێانی نووسین دادەنرێت و بۆ یەکەم جار سۆمەرییەکان تێیدا روونووسی مێخیان داھێناوەو لێرەوە نووسینیان ھاتووەتە ناو شارستانیەتیەت و مرۆڤایەتییەوە."

لە بەشێکی دیکەی وتەکانی وەزیری رۆشنبیری و لاواندا ھاتووە، لەسەرمان پێویستە  لەسەر خاڵە ھاوبەشەکانمان کۆببینەوەو  دیالۆگی شارستانی بکەینە بنەما بۆ پێکەوە ژیانی راستەقینە.

ھەر لەبارەی کۆڕبەندەکەوە راشیگەیاند، " یاساو دەستوور لەم وڵاتەدا داھێنراون کە حامۆڕابی سوارچاکی ئەم مەیدانە بووە، شەریعەتی ناوبراو بە یەکەم شەریعەتی مێژووی مرۆڤایەتی دادانرێت، ھەروەھا لەبواری بەرھەمھێنانی کشتوکاڵی و دۆزینەوەی میتاڵ و بەرھەمھێنانی کاڵا بلیمەت بوون، ھەر بۆ نموونە لە ھەزارەی چوارەمی پێش زایین شوشەیان بەرھەمھێناوە."

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی وەزیری رۆشنبیریدا ھاتووە، " شارستانیەتە دێرینەکانی ئەم وڵاتە داھێنەری سیستمی ئاودان و پێشخستنی بەرھەمھێنانی کشتوکاڵی بوون، لە کنەو پشکنینەکاندا تەنھا لەشاری نەینەوا ١٨ جۆگەی ئاودان دۆزراونەتەوە.. ھاوکاتیش ھەقە بپرسین ئێمەی بەجێماو میراتگری پێشینان ئێستا لە کوێی شارستانیەتی دونیادا وەستاوین .دیارە شارستانیەتە دێرینەکان کەمێک پێکەوە ژیان و زۆرێک ناگۆکی و شەڕوشۆڕ لە نێوانیاندا ھەبووە ، بەڵام لەم رۆژگارەدا کەسەردەمی شۆڕشی زانست و تێکنۆلۆژیایە و مرۆڤایەتی لە گەشەکردنی بەردەوامدایە."