وتیشی، سەرەتا سیستەمەکە لە ھەریەکە لە وەزارەتەکانی (کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، تەندروستی، شارەوانی و گەشتوگوزار) جێبەجێدەکرێت و لە قۆناغەکانی داھاتووشدا وەزارەتەکانی تر و سەرجەم دەسەڵاتەکانی گرێبەست لە حکومەت دەبنە بەکارھێنەری ئەم سیستمە.

سیستەمەکە بە ھاوکاری ئاژانسی کۆیکای کۆریا دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و وەزارەتەکان لە ئەمڕۆوە دەتوانن لە قۆناغی بانگەوازی تەندەرەوە تا دەگات بە واژۆکردنی گرێبەست سودی لێ ببینن و بەکاری بھێنن.

د. دارا ڕەشید مەحمود راشیگەیاند، "داوا لە ھەموو کۆمپانیا و ئەو شوێنانە دەکەم کە دەیانەوێت لە کێبڕکێی وەرگرتن و ئەنجامدانی پڕۆژەکان لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە ( http://www.keps.digital.gov.krd/) خۆیان تۆمار بکەن لەماوەیەکی کەم و بە شێوازێکی زۆر ئاسان پرۆسەکانی تەندرین و دیاری کردنی گرێبەستەکان ئەنجامبدەن."

راشیگەیاند، "پێشوتر چەندین رۆژی پێویست بوو بۆ ئەوەی پرۆسەی تەندرین و گرێبەستی پرۆژەکان ئەنجامبدرێت."

لینکی ماڵپەری سیستەمی ئەلیکترۆنی گرێبەستە گشتیەکان:
‏http://www.keps.digital.gov.krd/