لە قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و بەھۆیەوە کەسێک برینداربوو
لاڤە
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ روویداوە لە شەقامی "قوتلی" لە شاری قامیشلۆ.
وتیشی تەقینەوەکە بەھۆی بۆمبێکی چێندراوەوە بووە لە ئۆتۆمبێلێکدا لە نزیک دەستەی پەروەردە و بەھۆیەوە کەسێک بریندار بووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج کارمەندانی سەر بە دەستەی پەروەردەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری گواستۆتەوە.