دوو نوێنەری یەکێتی بە ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە ھەڵبژێردران
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ھۆڵەندا بەشداری لە کۆنفرانسی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کردو بەجیا لەگەڵ پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان و کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
وەفدی یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە کۆبونەوەکاندا جەختیان لە پشتیوانی یەکێتی بۆ خەباتی مەدەنی و سیاسی گەلی کورد کردوەتەوە و ھەموو دەستوەردانێکیان لەکاروباری ناوخۆی بەشەکانی کوردستان رەتکردووەتەوە، لایەن و کەسایەتیەکانیش بەشداری یەکێتییان لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە گرنگ و ستراتیژی وەسفکرد.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەشدا ھەڵبژاردن بۆ سەرکردایەتی نوێی کەنەکە کرا و کوردە عومەر و سالار مەحمود وەک نوێنەری یەکێتی بە ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردن ھەڵبژێردران.