دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، چوار کەس بەناوەکانی " حسین ئەردوخان زادە، شاھین ئیمانی مەحمودئاباد، میلان ئەشرەفی، منوشەھر شەھبەندی"  بە تۆمەتی ھەماھەنگی ھەواڵگری لەگەڵ ئیسرائیل و ئەنجامدانی تاوانی رفاندن و ھەڵگرتنی چەک  سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوەو سێ کەسی تریش  بەتاوانی ھاوکاریکردن لە رفاندن و ھەڵگرتنی چەک سزا پێنچ بۆ ١٠ ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە.

سوپای پاسدارانی ئێران لە مانگی ئایاری رابردوو رایگەیاند، ئەندامانی تۆڕێکی نھێنییان دەستگیرکردوە کە کاریان بۆ ئیسرائیل کردوە و تۆمەتباری کردن بە تاوانی  دزی و رفاندن و ھەڕەشەکردن.