مەزڵوم عەبدی: پێشوازی لە ھەڵوێستی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ راگرتنی ھێرشی تورکیا
لاڤە
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
"مەزڵوم عەبدی" لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، پێشوازی لە ھەڵوێستی کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ رەتکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.
وتیشی، شانازی دەکەن بە ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ رەخساندنی سەقامگیری لە ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و رۆژئاوای کوردستان.
"مەزڵوم عەبدی" ھیواشی خواست، ئەو ھەڵوێستانە بکرێنە کردار و رۆڵیان ھەبێت لە کۆتاییھێنان بە ھێرشەکانی تورکیا و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی دادپەروەرانە بۆ قەیرانی سوریا و دۆسیەی کورد.