بێگەرد تاڵەبانی: ھەناری ھەڵەبجە و زاخۆ ھەناردەی دەرەوە دەکرێت
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەک لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان بەڵێنیاندا بوو، کار لەسەر ھەناردەکردنی ھەناری ھەڵەبجە وەکو بڕاندێکی کوردی و ھەنگاوێکی کردەیی بۆ دەرەوەی وڵات بکەن، بە ئاڕاستەی ستراتیجی برەودان بە کەرتی کشتوکاڵی خۆماڵی و بەڵێنەکەشیان بەجێگەیان و بەردەوامیش دەبن تاکو کشتوکاڵ دەبێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی ژێرخانی ئابووری و داھاتی حکومەت و کەرتی تایبەت.
بێگەرد تاڵەبانی وتیشی، لە ئێستادا لەگەڵ ئیماراتییەکان سەرقاڵی توێژینەوەن لەسەر ھەناری ھەڵەبجە و لەسەر باخەکانی ھەڵەبجە و جوتیارانیش تێیدا ئەندامن و لیژنەیەکیش پێکھێنراوە، بەڵام پێویستیان بە بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرھەمەکانە.