بەھۆی تەقینەوەی تۆپێکی تورکیا لە تەل تەمر چوار منداڵ بریندار بوون
ئایار
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە رایگەیاند، تورکیا لە رۆژی ١٣یەمینی ھێرشە ئاسمانییەکانی لە ناوچەکانی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا، نزیکەی ٨٣ گوند و زەویوزاری بە چەکی قورس و درۆن و تانک کردووەتە ئامانج.
ھاوکات ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، لە گوندێکی باکووری رۆژھەڵاتی ناحیەی تەل تەمر سەر پارێزگای حەسەکە، تۆپێکی سوپای تورکیا کە پێشتر لە گوندەکە کەوتووەتە خوارەوە، تەقیووەتەوە و بەھۆیەوە چوار منداڵ بریندار بوون.
تورکیا لە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگەوە ھێرشی ئاسمانی لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و رۆژانە بە درۆن و چەکی قوورس گوندەکانی کۆبانێ و حەسەکە و مەبنج بۆردومان دەکات.