دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٢  بریاریدا بە ھەڵوەشاندنەوەی ماددەی ١٨ یاسای ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی لە ھەرێمی کوردستان و بە نادەستوری ناویبردوە بەوەش ھێنانی ژنی دووەم لە لایەن پیاوەوە نابێتە پاساوێک بۆ ژنی یەکەم کە داوای جیابونەوە بکات. 

بە پێی بریارە دادگا کە پێشتر ئەو تانەیە لەلایەن دادگای باری کەسێتی ھەڵەبجەوە پێشکەشی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کراوە.

ھەر بەپێی بریارەکەی دادای فیدراڵی عێراق ئاماژەشی بۆ ئەوەشکردوە ئەو ماددەیەی یاسای باری کەسی ھەرێمە لەلایەن ھیچ مەزھەبێکی ئیسلامی پاڵپیشتی نەکراوە بۆیە دەرچوونی ئەو ماددەیە لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانەوە نادەستوریە چونکە دەستوری عێراق بۆ دانانی یاساکانی پیشتی بە ئایینی ئیسلام بەستووە.