عەزیز سەعید بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی یاسا ١٠٠ دۆلار بۆ ئاڵوگۆڕی یەکەی نیشتەجێبوون لەنێوان کڕیار و فرۆشیاردا دانراوە، وتیشی، لەسەر سکاڵای ھاووڵاتیان کە لەکاتی کڕین یان فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبووندا پارەی زیاتریان لێوەرگیراوە، وەبەرھێنەرەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە پارە زیادەکە بۆ ھاووڵاتیەکە بگەڕێنێتەوە.

راشیگەیاند، ھەر وەبەرھێنەرێک لەکاتی کڕین و فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون پارەی زیادە وەربگرێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن و رووبەڕووی دادگای دەکەنەوە و لەئێستاشدا چەند کەیسێکی ئەو بابەتە لە دادگایە.