پەرلەمانی کوردستان چەند پێشنیازە یاسایەکی پەسەندکرد
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، پەرلەمانی کوردستان پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵان بە ٧١ دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پەسەندکرد، پێشنیازە یاسای بەرکارکردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکانیش بە دەنگی ٦٧ پەرلەمانتار پەسەندکرا.
ھەروەھا پڕۆژە یاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف و پڕۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شورا پەسەندکران.
لە ئێستاشدا کۆبوونەوەکە بەردەوامە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای کار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ پارێزگاری لە ماف و ئیمتیازاتی کرێکاران.