چوارشەممە بارانبارین تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لاڤە
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەەوە، سبەینێ ئاسمان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین دەستپێدەکات، سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوی ھەرێم بەشێوەی تاوە باران و بروسکە پاشان نمەباران زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە بە تایبەتی ناوچە شاخاوییەکان.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، سبەینێ خێرای با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە سەعاتێکدا و مەودای بینین لە نێوان ٦ بۆ ٨ کیلۆمەتر دەبێت.
ھەروەھا کەشناسی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ رۆژی چوارشەممە، بارانبارین تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.