سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان راگەیەنراوێکی لیژنەی داکۆکی لە رۆژنامەنووسانی لە پرۆتۆکۆڵ سڕییەوە
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ھاوکات"ھەندرێن ئەحمەد"وتەبێژی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاندوە، سەندیکای رۆژنامەنووسان ھەوڵی بۆ ئەوەیە پیشەی رۆژنامەنووسی و ئازادی رۆژنامەنووسی مسۆگەر بکات و نەبێتە بەشێک لەو تەنگژە و ململانێیەی لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان روودەدات.
ھەروەھا ھۆشداریش دەدات لەوەی رێژەی پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان زیادیکردوە، ئەوەش جێگای قبوڵکردن نییە و پێشێلکارییەکانیش لە راپۆرتی شەش مانگی لیژنەی داکۆکی بڵاودەکرێنەوە.