ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاوی کردەوە، سوپای تورکیا ژمارەیەک گوندی لە تەلتەمر و کۆبانێ و دێرک بۆردومان کرد، ئەوە لە کاتێکدایە ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا حەوت رۆژە بەردەوامن.

ھاوکات رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بڵاوی کردەوە، لە نزیکترین کاتدا سوپای تورکیا ھێرشی زەمینی دەکاتە سەر باکووری سوریا. 

لە بەرامبەردا فەرھاد شامی وتەبێژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە،رایگەیاند، بە توندتر لە رابردوو وەڵامی ھێرشەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەدەنەوە و سوود لە ئەزموونی سەربازیی رابردوویان بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی تورکیا وەردەگرن، ھەروەھا داواشی لە سوپای سوریا کرد، وەڵامی ھێرشەکانی تورکیا بداتەوە.