لیژنەی دارایی لەبارەی پلەبەرزکردنەوە و پاشەکەوت راپۆرتێک دەداتە ئەنجومەنی وەزیران
کوردسات نیوز
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردووە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە بۆئەوەی وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بکەن.
وتیشی، ڕاپۆرتەکە لە ١٢ یاداشتی پەرلەمانتاران پێکھاتووە و چەند تەوەرێک لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکانە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ڕاپۆرتەکەدا داوایان کردووە حکومەت چارەسەرێک بۆ مووچە پاشەکەوتکراوەکان بدۆزێتەوە و بەو پێیەی کە ھاووڵاتیانیش قەرزاری حکومەتن، بەشێک لە مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان بخرێتە بری قەرزەکانیان.