وەفدی یەکێتی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کۆدەبێتەوە
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
لەدیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی رێکخراوەکە لێکرد و ھاوکات سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی پێگەیاند، ھەروەھا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، ھاتنی پێدرۆ سانچێز گرنگە و پێویستە بۆ یەکگرتنەوەی سۆسیال ئینتەرناسیونال و ھاوپەیمانی پێشکەتووخواز و جارێکی تر کۆکردنەوەی سەرجەم پارتە سۆسیالیستەکانی جیھان لە ژێر چەتری یەک ڕێکخراوی گشتی و چالاک.
ھەر لەو دیدارەدا ھەردوولا باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا کرد، بەتایبەت لەبواری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و بەرێوەچوونی پرۆسەی سیاسی لەعێراق و چۆنیەتی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە.
لای خۆشیەوە پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیسپانیا و سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال رۆڵی سەرۆکی مام جەلالی لە قۆناغە جیاجیاکانی رابردووی رێکخراوەکە بەرزنرخاند و ئاماژەی بە کازیمایی و ھەوڵەکانی کرد لە زیاتر گەشەپێدانی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال.
لە کۆتایی دیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، وەک یەکیتی نیشتمانی کوردستان چۆن لەرابردوو خەباتیان کردوە ئەواش بەردەوام لەھەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و نزیک کردنەوەی ھێز ولایەنەکانن بۆ زیاتر بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی سیاسی لەعێراق و کۆکردنەوەیان.