ئەردۆغان ئامانجی ھێرشی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا کرد
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئامانجی ھێرشی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامە و لە نزیکترین کاتدا ئەو ناوچە ئارامە بە درێژایی سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ سوریا لە رۆژھەڵاتەوە تاکو رۆژئاوا دروست دەکەن.
ئەردۆغان وتیشی، لە کاتێکی گونجاودا و بۆ تەواوکردنی ئەو ناوچە ئارامەی لە باکووری سوریا بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دروستی دەکەن، ھێرشی زەمینی دەکەنە سەر شارەکانی تەل رەفعەت و مەنبج و کۆبانێ.
ئەو لێدوانەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدایە، ئەو وڵاتە لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە ھێرشی ئاسمانی بە ناوی "ئۆپراسیۆنی چڕنووک-شمشێر" لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.