تورکیا تاکە وێستگەی غازی رۆژئاوای کوردستانی لەکارخست
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دامەزراوەکانی بەرھەمھێنانی نەوت و غازیان لە شارۆچکەی تربەسپی لە ڕۆژھەڵاتی قامیشلۆ کردە ئامانج، لە ناویاندا وێستگەی غازی گوندەواری سویدییە لە شارۆژکەی دێریک، کە تورکیا دووجار بۆردوومانی کرد.
عەگید عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری کۆمپانیای وەبەرھێنانی غاز لە کێڵگەکانی حەسەکە رایگەیاند، وێستگەی غاز سوەیدییە بەھۆی ئەو زیانە زۆرانەی بەری کەوتوون.بۆ ماوەی چەند مانگێک ناتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بکات. وتیشی، وێستگەکە رۆژانە نزیکەی ١٤ ھەزار بوتڵی غازی ماڵانی بەرھەمدەھێنا، ھەروەھا سوتەمەنی بۆ بەرھەمھێنانی %٥٠ی کارەبای رۆژئاوا دابین دەکرد، بەڵام لە ئێستادا لەکارکەوتووە و گرفت بۆ دانیشتوانی ھەرێمەکە دروست دەکات.