تەرمی قوربانییەکی تری تەقینەوەکەی دھۆک لە گۆڕستانی شاخکێ لە دھۆک بەخاک دەسپێردرێت
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، (نێچیرڤان عەبدولعەزیز) بریندارێکی تری تەقینەوەکەی دھۆک بوو لە نەخۆشخانەی دیلۆک لە باکوری کوردستان گیانی لەدەستدا و ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی ھێنرایەوە بۆ ھەرێم و کەمێکی تر بەخاک دەسپێردرێت.
لە تەقینەوەکەی شەوی دووشەممەی رابردووی دھۆک، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و تائێستاش دوو بریندار لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن ماونەتەوە و بریندارێکی تریش لە نەخۆشخانەی سوتاوی دھۆک ماوەتە کە رێژەی سوتاوییەکەی ٢٠%ە.