کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەستی پێ کرد
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەبەشداری وەفدێکی یەکێتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێکرد، بڕیارە لە کۆنگرەکەدا سەرۆک و سکرتێری نوێی رێکخراوەکە ھەڵبژێردرێن.
کارەکانی کۆنگرەکەش تا ٢٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، ھەروەھا چەندین پارتی سیاسی لە وڵاتانی جیھانەوە بەشداری دەکەن، ھاوکات بڕیارە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کۆببێتەوە دواتر چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پارت و لایەنە سیاسییەکانی جیھان ئەنجام بدات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرۆک مام جەلال سەرۆکی فەخری رێکخراوەکەیە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامی کارای رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنالە.