"شۆڕش ئیسماعیل"وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی چوارشەممە تەرمی ژنێک لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە لەژێر گڵ دەرھێندراوەتەوە کە سوتێنراوە و ژێر گڵ خراوە.

وتیشی، بەھۆی زۆری سوتاویەکەی تەرمەکە نەناسراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە ، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، بەڵام تائیستا ھیچ کەسێک لەسەر ئەو روداوە دەستگیر نەکراوە.