وەزارەتی کارەبا: بەستنی پێوەری زیرەک بۆ ھاوبەشانی کارەبا لە قۆناغی کۆتاییدایە
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەوڵدراوە بە باشترین سیستەم سێکتەری کارەبا بەرەوپێش ببرێت، یەکێک لەو سیستەمانەی زۆرترین کاری پێدەکرێت و سەرکەووتو بوو سیستەمی پێوەری زیرەکە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ئێستا بەستنی پێوەری زیرەک بۆ ھاوبەشانی لە قۆناغی کۆتایی دایە و زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٢٠ ھەزار پێوەر بەستراوە و تەواوی ئەو گرفت و کێشانەش کە لە سەرەتای پڕۆژەکەوە بۆ ھاوبەشان دروست بوو چارەسەرکراون .
جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو سیستمە بە ھیچ شێوەیەک خوێندنەوەی ھەڵەی تێدانییە و سەرپێچی و زیاد بەکارھێنانی کارەباش ڕاستەوخۆ ئەو سیستەمە قبوڵی ناکات، ئەوەش وایکردووە ھاوبەشانی کارەبا سوودمەندی یەکەم بن تێیدا.