وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ھیچ مۆڵەتێکی بۆ دانانی سیستەمی گەرمکەرەوەی غازی ماڵان و کارگەکان و شوێنە تایبەتەکان بە ھیچ کۆمپانیایەک نەداوە، کە بەدەربێت لە رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی ناوخۆ.

راشیگەیاندوە، ھەر مۆڵەتێکیش لە ھەر شوێنێکەوە درابێت، بە بێ ئاگاداری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بووە، داوا لە ھاووڵاتیان و کۆمپانیاکانیش دەکات خۆیان لە بەکارھێنانی سیستەمی غاز بەدوور بگرن تا لە ڕێگای لیژنە تایبەتەکانەوە کاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی بەکارھێنان.