لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان لە ھەولێر کۆبونەوەیەک لەسەر رەوشی ناوچە کوردستانیەکان بە بەشداری قوباد تاڵەبانی بەڕێوەچوو. لە کۆبونەوەکەدا ئەو بنەمایانەی کە لە دیداری یەکێتیدا وەک سیاسەت و دونیابینی بڕیاری لە سەردرابوو، تاوتوێکران و کران بە نەخشە ڕێگای داھاتووی ژیانی حزبی، ھەروەک ھەنگاوەکانی داھاتووی سەرکردایەتی کوردستان دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق خرانەڕوو.

 لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا "قوباد تاڵەبانی" لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک"مام جەلال"رەوشی سیاسی دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و گرفت و ئاستەنگ و دەرفەتەکانی ڕوونکردەوە، ھاوکات کارنامەی کابینەکەی"سودانی" لەسەر ئەو بابەتە بە گرنگ دانا و بە پێویستی زانی پشتیوانی ھەنگاوەکانی بکرێت بە ئاراستەی جێبەجێ کردنی ئەو خاڵانەی تایبەتن بە کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی تر.