logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی رایگەیاند، سورن لەسەر ئەوەی خانوە زێدەرۆکانی کەرکوک تاپۆبکرێن

پەرلەمانتارێکی یەکێتی رایگەیاند، سورن لەسەر ئەوەی خانوە زێدەرۆکانی کەرکوک تاپۆبکرێن

٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

 
نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

ترەمپ رێگری لە چوونە ژوورەوەی سێ دەزگای راگەیاندنی دیاری ئەمریکا بۆ ناو کۆشکی سپی دەکات
جیهان٥٢ خولەک لەمەوبەر

ترەمپ رێگری لە چوونە ژوورەوەی سێ دەزگای راگەیاندنی دیاری ئەمریکا بۆ ناو کۆشکی سپی دەکات

سەرۆکی ئەمریکا قەدەغەکردنی چوونەژوورەوەی پەیامنێرانی سێ دەزگای راگەیاندنی دیاری وڵاتەکەی بۆ ناو کۆشکی سپی راگەیاند، هۆشداریش دەدات لەوەی هەمان رێکار بەرانبەر چەندین دەزگای تریش دەگرێتەبەر.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی؛ بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست و رووماڵی نەگونجاو، بە شێوەیەکی دەستبەجێ چوونەژوورەوەی پەیامنێر و ستافی هەریەک لە دەزگا راگەیاندنەکانی 'CNN'، 'POLITICO' و 'MSNOW' بۆ ناو کۆشکی سپی قەدەغە دەکات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە،  دەزگاکانی راگەیاندن نابێت زانیاری دروستکراو و ناراست لەسەر ئیدارەکەی و سەرۆکی ئەمریکا بڵاوبکەنەوە.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەمان رێکار بەرانبەر چەندین دەزگای راگەیاندنی تریش دەگرێتەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی پێشمەرگە: زیاتر لە 99٪ـی هێزەکانمان چوونەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

وەزارەتی پێشمەرگە: زیاتر لە 99٪ـی هێزەکانمان چوونەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد زیاتر لە 99٪ـی ئەندامانی هێزەکانیان لە پڕۆژەی 'هەژماری من' تۆمارکراون.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ پڕۆسەی دابەشکردنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوازی کلاسیك و نەریتی لە رێگەی بانکەکانەوە کۆتایی پێهات و لەمەودوا بە شێوەیەکی ئاسان و راستەوخۆ لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM)ی پڕۆژەی 'هەژماری من' موچەکانیان وەردەگرن.

لەوبارەیەوە، لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ئاشکرایکرد، زیاتر لە 99٪ی ئەندامانی هێزی پێشمەرگە لە پڕۆژەی 'هەژماری من' تۆمارکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پردی سەرەکی ناوەندی دوکان بۆ ماوەی هەفتەیەک بەڕووی هاتوچۆدا دادەخرێت
کوردستان٢ سەعات لەمەوبەر

پردی سەرەکی ناوەندی دوکان بۆ ماوەی هەفتەیەک بەڕووی هاتوچۆدا دادەخرێت

قائیمقامییەتی قەزای دوکان ئاشکرایکرد، لە سبەینێوە پردی سەرەکی قەزاکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە دادەخرێت.

قائیمقامییەتی قەزای دوکان ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران و هاووڵاتیان دەکات و رایدەگەیەنێت؛ لە سبەینێوە سەعات 6:30 خولەکی بەیانی، پردی سەرەکی ناوەندی قەزاکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بە تەواوی بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرێت.

بڕیاری داخستنی پردەکە بەهۆی دەستپێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و چاکسازییە لە بەشەکانی بەیەکەوەبەستنی پردەکەدا، کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانەوە جێبەجێ دەکرێت، دوای ئەوەی تەواوی پێداویستییەکانی نۆژەنکردنەوەکەی بۆ دابینکرا.

پردی سەرەکی دوکان خاڵێکی ستراتیژییە و هەردوو بەری قەزاکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هاوکات رێگای سەرەکی هاتوچۆی نێوان پارێزگای سلێمانی بەرەو پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، ئیدارەی راپەڕین و دەشتی کۆیەیە.

قائیمقامییەتی دوکان ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێران دەتوانن بۆ هاتوچۆکردن پردی دووەمی قەزاکە و رێگای بەری سارتکە وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن تا کۆتاییهاتنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.