بنکە و بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ بۆردوومان کران
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بۆردوومانەکە سەعات ٢:٣٣ خولەک بووە لەڕێی سێ مووشەکەوە، کە لە سەردەشتەوە ئاڕاستە کرابوون و بەر شوێنی چۆڵ کەوتوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، بۆردوومانەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ئەو فەرمانگە و خوێندنگایانەی دەوامی ئێوارانیان ھەبووە لە پردێ، چۆڵ کراون و دەوامی ئێواران بە تەواوی لە ناوچەکە راگیراوە.