کارکردن بە سیستەمی غاز لە ھەرێمی کوردستان رادەگرێت
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەموو جۆرێک لە کارکردن بە سیستمی غازە رادەگیرێت و نابێت بە ھیچ جۆرێک بەکاربھێندرێت، راشیگەیاند، پێویستە تەواوی لایەنەکان بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بکەن.
ئەو بڕیارەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە سیستمی غازی ماڵێک لە گەڕەکی کازیووەی شاری سلێمانی تەقییەوە و بەھۆیەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا، ھەروەھا شەوی رابردووش تانکییەکی غاز لە شاری دھۆک تەقییەوە و تائێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.