وتیشی، دەبێت کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بێت لەسەر ھێرشەکان، دواتر راسپاردەکان ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێم بکرێت بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ نوێنەرانی ئەو وڵاتانە بکەن کە بۆردومانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ھەروەھا دەبێت حکومەتی ناوەندیش لە بڕیار و راسپاردەکان ئاگادار بکرێتەوە، چونکە ئەوە تەنیا ھێرش نییە بۆ سەر ھەرێم ، بەڵکو پێشێلکردنی سەروەری عێراقیشە.

راشیگەیاند، ئەو بۆردومانانە ھێرشێکی ناڕەوایە و بەپێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانیش رێگەپێدراو نییە و دەبێت سنورێکی بۆ دابنرێت.