بڕیاردرا لە ھەولێر بەدواداچوون بۆ ھەموو ئەو شوێنانە بکرێت کە سیستمی غازی شل بەکاردەھێنن
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
پارێزگاری ھەولێر لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا بە دانانی سیستمی غازی شل بڕیاریدا، بە ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییان لە چۆنیەتی بەکارھێنانی سیستەمی غازی شل و مەترسیەکانی دانانی ئەو سیستمە لەلایەن کەسانی بێ مۆڵەت و ناشارەزا، ھەروەھا چاودێریکردنی ئەو کۆمپانیایانەی سیستمی غازی شل بۆ چێشتخانە و نانەواخانە و ماڵان جێگیر دەکەن.
ھاوکات بڕیاردراوە، ھیچ کۆمپانیا و کەسێک بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی بەرگری شارستانی نابێت سیستمی غازی شل بۆ چێشتخانە و نانەواخانە و ماڵان جێگیربکات، ئەوانەشی لە ئێستادا ئەو کارە دەکەن دەبێت لەماوەی یەک مانگ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر بکەن.