لە رێورەسمێکی جەماوەریدا و بە ئامادەبوونی ھەزاران کەس، لە نەخۆشخانەی دێرکەوە تەرمی ١١ شەھیدی ھێرشەکەی ١٩ لەسەر ٢٠ی ئەم مانگەی تورکیا بەرەو  گۆڕستانی شەھید خەبات بەڕێکران و بەخاکسپێردران.

تەلعەت یونس ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ھەرێمی جزیرە رەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت لەبەرامبەر ھێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و رایگەیاند، ئەردۆغان چەکی کیمیایی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بەکاردەھێنێت.

ھاوکات لە زۆربەی شاروشارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانی جەماوەری رێکخراو ئیدانەی ھێرش و بۆردومانەکانی تورکیا کرا.