کریستۆڤەر بورگر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی  گیانی ھاووڵاتیانی مەدەنی لە ھەموو کاتەکاندا و نیگەرانی خۆی پیشاندا لە گیانلەدەستدانی کەسانی مەدەنی لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان. داواشی لە تورکیا کرد وەڵامەکانی بە رێگەیەکی گونجاو و بە پێی یاسای نێودەوڵەتی بداتەوە.

ھەروەھا  باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی ھێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵات لە ھەرێمی کوردستان کردو دووپاتیکردەوە، ئەو جۆرە ھێرشانە سەروەری خاکی عێراق پێشێل دەکەن و گیانی کەسانی مەدەنی دەخەنە مەترسییەوە و پێویستە ئەو ھێرشانە رابگیرێن.