چوونی گەشتیاران لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بۆ ئێران راگیرا
ڕێبوار
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ڕێبوار
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەكی ئەمنی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەكە بە ئاژانسی سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار ئامادەكاری دەكەن بۆ كشانەوەی تەواوەتی لەو بنكەیە.
سەرچاوەكە وتیشی، كشانەوەكە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت، بەڵام وردەكاری زیاتری نەخستووەتەڕوو.
بنكەی عەین ئەسەد دەكەوێتە ناوچەی بەغدادی لە پارێزگای ئەنبار و دووەم گەورەترین بنكەی ئاسمانییە لە عیراق.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دیدارێکیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە دەرکردنی فەلەستینییەکان لە غەززە “بیرۆکەیەکی باش”ە و بیرۆکەی دوو دەوڵەتی رەتکردەوە.
ئەمە بە سێیەم سەردانی ناتانیاهۆ دادەنرێت لەدوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات و هاوکاتە لەگەڵ راگرتنی جەنگی ئێران و ئیسرائیل و بەڕێوەچوونی گەرێکیتری دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگ.
ناتانیاهۆ لە ئێوارە خوانەکەیدا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە راگواستنی فەلەستینیەکان لە غەززە رایگەیاند: “هەرکەسێک بیەوێت بڕوات، دەتوانێت بچێت و هەرکەسێک بیەوێت بمێنێتەوە، دەتوانێت بمێنێتەوە.”
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە “لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی ئەو وڵاتانەی کە داهاتوویەکی باشتر بۆ فەلەستینییەکان دابین بکەن.”
ناتانیاهۆ بەڵێنی دا کە “لە لێواری بەدەستهێنانیداین” و باسی لە ئەگەری بەرقەرارکردنی ئاشتی لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
“ئێمە کاردەکەین بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی هەمەلایەنە لە ناوچەکەدا، لەسەر بنەمای رێبازی سەرۆک ترامپ”.
سەبارەت بە دانوستانەکان؛ ترەمپ لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "ئەوان دەیانەوێت کۆببنەوە و ئەو ئاگربەستەیان دەوێت."
لە پێكدادانێكدا لە باكوری غەززە، پێنج سەربازی ئیسرائیلی كوژران و 14ی تریش برینداربوون.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ژمارەیەك سەربازی ئیسرائیلی كەوتوونەتە بۆسەیەكەوە لە باكوری غەززە و پێكدادان رویداوە و بۆمبی چێندراو و هاوەنیش بەكارهاتووە و بەهۆیەوە پێنج سەربازی ئیسرائیلی كوژران و 14ی تریش برینداربوون، دواتر هەلیكۆپتەرێكی ئیسرائیلی لە ناوچەی "بەیت حانون" لە باكوری غەززە نیشتووەتەوە، بۆ رزگاركردنی سەربازەكانی ئیسرائیل.
بەپێی ئامارێكیش لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی غەززەوە، 849 سەربازی ئیسرائیلی كوژراون و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە نزیكەی پێنج هەزار و 800 كەس، كە 862یان برینیان سەختە.