د. لەتیف رەشید: شەھیدانی یەکێتی لە پێناو ئازادی و دیموکراتی گیانیان بەخت کرد
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی شەھیدی یەکێتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی شەھیدی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەرز رادەگرن، کە گیانی پاکیان بەخت کرد لە پێناو دەستەبەرکردنی ئازادی و دیموکراتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک مام جەلال و پۆلێک لە خەباتگێڕان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھیوادارە ئەو بۆنەیە ببێتە پاڵنەرێک بۆ یەکڕیزی و نەھێشتنی ناکۆکیەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بەتایبەتی و عێراق بەگشتی، لە پێناو بونیادنانی دەوڵەتێکی مەدەنی و دیموکرات و فیدراڵ و رێزگرتن لە دامەزراوە دەستورییەکان و سەروەری یاسا.