فەرمانگەی میدیا و زانیاری ھەرێم بڵاویکردەوە، نزیکەی ٧٠٠ مێگاوات کارەبا زیادکردووە و بەوەش جگە لەوەی بەرھەمھێنانی کارەبا گەیشتووەتە حەوت ھەزار مێگاوات کارەبا، خەرجی بەرھەمھێنانی کارەباشی کەمکردووەتەوە.

راشیگەیاندوە، لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان و سەرما، بەکارھێنانی کارەبا بەڕێژەیەکی زۆر ڕووی لە ھەڵکشان کردووە، ئەوەش دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەکانی پێدانی کارەبا، واتا بەھیچ شێوەیەک بەرھەمھێنانی کارەبا کەمنەبووەتەوە، بەپێچەوانەوە لە داھاتوویەکی نزیکدا چەند یەکەیەکی تری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەی بازیان و دیرەلۆک و وێستگەکانی ٢٩ مێگاواتی دەخرێنەگەڕ.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی لە ماوەیەکی نزیکدا بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت.