سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و موسەنا سامەڕائی سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم لە بەغداد کۆبوونەوە
هادی
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
"بافڵ جەلال تاڵەبانی"سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ"موسەنا سامەڕائی"سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە، لە کۆبونەوەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، ھەردوولا جەختیان لە پاڵپشتی و پشتیوانی لایەنەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان.
ھەروەھا"سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی"ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی، فاکتەری بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانە، ئەرکی حکومەتیشە دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن تاوەکو مافی ھەموو گەلانی عێراق پارێزراوبێت.