دەقی پرسەنامەکە : 
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو شێخ رەزا شێخ کەریم گوللەنەبڕ

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (شێخ رەزا شێخ کریم شێخ قادری گوللەنەبڕ)م بیست.
کۆچکردوو شێخ ڕەزا تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی سەنگاو بوو، کۆچکردنیشی جێگای داخێکی گەورەیە. 
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم. 
خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای بەھەشت بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال