سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە
هادی
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
"بافڵ جەلال تاڵەبانی"سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە"مارک برایسۆن ریچاردسۆن"باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە ئابووری و سیاسییەکانی عێراق کرد و ھەماھەنگی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتی نوێ تاوتوێ کرا.
"ھاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی"سەبارەت بە ھەنگاوەکانی حکومەتی نوێ کرد و رایگەیاند، ھەنگاوەکانی حکومەت و کارکردن بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی دەستوور و سەروەریی یاسا لە وڵات جێگەی دڵخۆشییە و دەبێت ھەمووان لەپێناو گەیاندنی عیراق بە کەنارێکی ئارام و بونیادنانی داھاتوویەکی گەشتر ،لەو قۆناغە ھەستیارەی عێراقدا پاڵپشت و پشتیوانی حکومەت بن.