‏‎لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتە سەربازی و ئەمنییەکان و رێوشوێنەکانی ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش تاوتوێکران و جەخت لە ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرایەوە بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە.

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و ھەماھەنگی زیاتری نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد و وتی، دۆخی ئەمنی عێراق وادەخوازێت ھەموومان ھاوکار و ھەماھەنگ بین لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و ھاوڵاتیانمان.

‏‎ھەر لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و زیاترکردنی کردە سەربازییەکان گەڵاڵەکران و ھەردوولا ھاوڕابوون کە پاراستنی گیانی ھاوڵاتییان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت کاری لەپێشینە بێت.