ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەھۆی رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و لێپرسراوان و خەڵکی سلێمانی و حکومەتی عێراق دەکات و ھیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارانی رووداوەکە دەخوازن.


جگە لە بەرپرسانی ئێران، پێشتریش سەرکردەکانی زۆربەی وڵاتانی دراوسێ و جیھان پەیامی ھاوخەمیان بۆ خەڵکی سلێمانی و خانەوادەی قوربانیان بڵاوکردووەتەوە.