ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەمڕۆ وەک ڕۆژی پرسەی گشتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنن و ھیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازن.

ھەڤاڵ ئەبوبەکر سوپاسی ھەموو ھاووڵاتیانی شاری سلێمانیش دەکات کە بە دڵسۆزییەوە ھاوکار و ھەماھەنگ بوون لەگەڵ تیمەکان بۆ بەھاناوەچونی قوربانییەکانی ئەو کارەساتە.

پارێزگاری سلێمانی راشگەیاند، بە پرسەی ڕەسمی تەرمی قوربانییەکان بە خاکدەسپێرن و ئاڵای کوردستانیش لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ نیوە داگیراوە.