لە سلێمانی بەھۆی لێچوون لە سیستمی غازی شۆڤاژی خانوویەک تەقینەوەیەک روویدا
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ئێوارەی ئەمرۆ بەھۆی لێچوون سیستمی لە غازی شۆڤاژی خانوویەکی سێ نھۆمی لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی تەقینەوەیەک روویداو بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا تەرمی ٣ ھاووڵاتی لە ژێر داروپەردووی خانووەکەدا دەرھێنراون و نۆ ھاووڵاتی تریش برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شار.
بەوتەی شایەتحاڵەکان، تەقینەوەکە زیانی بە سێ خانووی ترو چەند ئۆتۆمبێلێک گەیاندوەو تیمەکانی بەرگری شارستانی ھەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانە دەدەن کەلەژێر داروپەردووی خانووەکەدان.
ھەروەھا شایەتحاڵەکان رایانگەیاند، چەند خێزانێکی تر میوانی ماڵەکە بوون کە خزم و کەسی یەکترن.